لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی هەرێمی کوردستان ئەولەویەت بۆ مووچەخۆرانە

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ١٥ ی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە دەبێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و دواتر دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی  شوبات، هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند:" كۆبوونەوەكان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ ی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتەکان تەواو بووە و لە بودجەدا ئەولەویەت دراوە بە مووچەخۆران".
سەبارەت بەجووڵەی بازرگانیش لە هەرێمی کوردستان جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد:" گرنگی زیاتر بە بووژانەوەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان دەدرێت و ئەوەش لەناو بودجەی ساڵی ٢٠٢١ رەنگدەداتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا