مەسرور بارزانی: ئامادە نین مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکەین

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادە نین مەلەفی نەوت رادەستی بەغداد بکەن، چونکە ئەوە تەسلیمبوونی هەرێمە بە بەغدا راشیگەیاند، داواکردنی رادەستکردنى کۆى دۆسیەى نەوتى هەرێم بە بەغدا نادەستورییە و پێی رازى نابین.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوبات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"ئەوەى ئێمە داکۆکی لەسەردەکەین رێککەوتنى هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدایە کە لە رەشنووسى بودجەدا جێگیرکراوە، بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت یان بەهاکەى لەگەڵ نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان".

وتیشی:" داواکارییەکانى ئێمە ئەوەیە کە پێویستە بودجە لەسەر بنەماى دەستور بێت، شەفاف بێت و شایستە داراییەکانى هەرێم خەرج بکرێت".

هەر لەو کۆنفرانسەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەى هەرێم لەگەڵ بەغدای تەنها بۆ مووچە و بودجە نەگەڕاندەوە، بەڵکو باسی لەوەشکرد:"ئێمە جگە لە گرفتى مووچە و بودجە لەگەڵ عێراق گرفتى ماددەى ١٤٠ و پێشمەرگەشمان هەیە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" داهاتى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت یان بڕى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە و نیوەى داهاتى هەرێم رادەستى بەغدا دەکەین لەپێناو ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم لەلایەن بەغداوە"، وتیشی:" داکۆکیکارى ئەو رێککەوتنەین لە نێوان هەرێم و بەغدا کراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا