هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە و ھەموو ھەوڵێکیان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە خستووەتەگەڕ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوبات، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریا لە ھەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەردوولا بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و کلتووری.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند:" دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە خستووەتەگەڕ".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی کۆریا ھاوسەرۆک داوای کرد:" ھانی سەرمایەدار و خاوەنکارەکانیان بدەن بۆ ئەوەی دەستی سەرمایەگوزاری زیاتر لە ھەرێم بخەنەگەڕ و بەشداری زیاتریان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم".