بافڵ تاڵەبانی: هاوڵاتیان قوربانی یەکەمی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان ھەرێم و بەغدان

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، کێشە سیاسییە کەڵەکەبووەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە و ئەوان قوربانی یەکەمن و دەبێت چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، باڤڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەراوێزی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لارس رۆناس، باڵیۆزی سوید لە عێراق رایگەیاند:" دەبێت متمانە بۆ لایەنەکانی ھەرێم و عێراق بگەڕێندرێتەوە و ھەمووان لەخەمی بەرژەوەندی گشتییدا کاربکەین و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان باشتر بکەین".

هاوسەرۆکی یەکێتی جەختی لە پەنابردن بۆ زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کردەوە، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکان پارێزراوبن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان کرا و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا ".
لە کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەكێتی لەگەڵ پاڵیۆزی سوید لە عێراق کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەریەکە شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و دکتۆر سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا