لاهور شێخ جەنگی، پێزانینی خۆی بۆ کارەکانی
رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی دەربڕی و داوایکرد بۆ دۆزینەوەی دیلەکانی شەڕی داعش
هەوڵی زیاتر بدەن.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەفدێکی خاچی سوری نێودەوڵەتی
بەسەرۆکایەتی ژان ژیرۆم، سەرۆکی لیژنەی رێکخراوەکە لە عێراق، پێزانینی خۆی بۆ
هەوڵەکانی رێکخراوەکە دەربڕیوە و داوایکردووە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی دیلەکانی شەڕی
داعش و شاد کردنەوەیان بە کەسوکارەکانیان زیاتر بکەن".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" ئەوان وەک
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەموو پشتیوانیەکی خۆیان بۆ سەرخستنی رێکخراوەکە دوپاتدەکەنەوە".