بە فەرمانێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رێباز حەملان دوو پۆستی باڵای وەرگرت.
بە گوێرەی نوسراوێک کە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و رێکەوتی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی شوباتی لەسەر دیاریکراوە، بڕیاردراوە رێباز حەملان، کە لە ئێستادا لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتە بۆ کاروباری وەبەرهێنان، دوو پۆستی دیکەی پێبدرێت.
بەگوێرەی نوسراوەکە، هەر یەک لە پۆستەکانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجومەنی راژە دراوەتە رێباز حەملان.