لە یەکێک لە خوێندنگەکەنی شاری سلیمانی چوار حەلەتی توشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە.
د، رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە BMC راگەیاند:" لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی چوار خوێندکاری یەک پۆل توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و لە ئێستادا ئەو پۆلە داخراوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" لە رۆژی ٨ی شوباتی هەفتەی رابردووەوە لەو پۆلەدا گومان لە شەش خوێندکارکراوە بەوەی توشی ڤایرۆسەکە بووبن و لە دوای گەڕانەوەی ئەنجامەکان دەرکەوتووە چوار لە خوێندکارەکان هەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنان".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ٧ی شوباتی ئەم مانگەوە دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە دوای راگیرانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستیپێکردوە.