لە ڤالانتایندا بەم رێگایانە بە خۆشەویستەکەت بڵێ خۆشم دەوێیت

هەمەرەنگ 13/02/2021

Alternate Text

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شارەزایانی تەندروستی هۆشداری لەبارەی کۆبونەوەی خۆشەویستان لە رۆژی خۆشەویستی دەدەن و چەند رێگایەکیان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی لەو رۆژەدا راگەیاندووە.

د. لینا وین، مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆن رایگەیاندووە:" بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێویستە لە رۆژی خۆشەویستیدا هیچ چونەدەرەوەیەک لەر نێوان خۆشەویستاندا نەبێت و رێگای تەندروست بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بگیرێتە بەر.
هاوکات پێگەی CNN ی عەرەبی، بۆ دەربڕینی خۆشەویستی لەو رۆژەدا چەند رێگایەکی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە.

رێگاکانی دەربڕینی خۆشەویستی..

1-نامەیەکی دەستنوسی رۆمانسی بۆ ئەوکەسە بنێرە کە خۆشتدەوێت و پێی بڵێ کە بیری لێدەکەیتەوە.
2-نامەیکی دەنگی بۆ خۆشەویستەکەت بنێرە و ئاماژە بە تایبەتمەندیەکانی کەسی بەرامبەر و خاڵەکانی دڵخۆشیتان بکە.
3-سندوقێکی پڕ لە دیاری تایبەت و سەرسوڕهینەر بۆ خۆشەویستەکەت بنێرە.
4-ئەو گۆرانیانە بڵاو بکەرەوە کە یادگاری تایبەتی لەنێوانتاندا دروستکردووە.
5-دەتوانن لە رێی ئینتەرنێتەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ ژەمێک خواردن بخۆن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا