مەسرور بارزانی:پابەندم بە رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجەکانمان

کوردستان 13/02/2021

لەلایەن: avin

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تێدەگەم کە نابێت ڕابردوومان، هەمیشە وەک پاساوێک، بەکاربهێنین بۆ لێکدانەوەی ئەو بۆشاییەی لە نێوان گەنجان و حکومەت دروست بووە، بەڵام بۆ ئەوەی سوود لە دەرفەتی راستەقینەی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە وەربگرین. دەبێت لە لە پێداویستی و پێگەی یەکتر تێبگەین. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەوتارێکدا لە میانەی فێستیڤاڵی تێدێکس پێشکەشیکرد رایگەیاند:"من خۆم پابەندم بە رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجەکانمان، بێگومان حکومەت ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و پێویستە  حکومەت چوارچێوەی یاسایی و ئابووری، بۆ گەشەپێدان و  هاندانی هاوبەشیی و شەراکەتی کەرتی گشتی و تایبەتی دیاری بکات ، بۆ ئەوەی خاوەنکار و بازرگانەکان، گەشە بکەن و هەروەها یارمەتی گەشەپێدانی بزنسی بچووکیش بدەن".

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا رایگەیاند:" ڕێگایەکی درێژمان لە پێشە و  ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکاریانە، کاتی دەوێت و هەندێک جار هەندێک کەسی خاوەن بەرژەوەندی تایبەتین و ڕێگری لە ئەنجامدانی چاکسازی دەکەن".

هاوکات جەختیلەوەشکردەوە:" سیستەمێکی تەواو دیجیتاڵیمان، بۆ دارایی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە، کە بە تەواوی لە لایەن کارمەندە گەنجە بەتواناکانی کوردستان لە ناو حکومەتدا، دروست کراوە و گەشەی پێ دراوە، ئێمە سوودمان لە گەنجە گەشەپێدەرەکانمان وەرگرتووە بۆ بنیاتنانی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی تر ، بەتایبەتی لە پۆرتاڵ و وێبسایتی حکومەتی هەرێم کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتییە".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا