دووهەمین کەسی
بەتەمەنی جیهان کە ژنێکی فەڕانسیە و تەمەنی ١١٧ ساڵە، دوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا
یادی ڕۆژی لەدایکبوونی بۆ کرا.
لە ماڵپەڕی "العین" دا هاتووە لوسیل راندۆن کە دووهەمین کەسی
بەتەمەنی جیهانە لە خانەی بەساڵاچوواندا ئەژی و لە رێگای ئۆنلاینەوە لەگەڵ
خێزانەکەی قسەی کردووە و ئەوانیش ڕۆژی لەدایکبوونیان بۆ کردووە.
لوسیل ئەندرە
شەری جیهانی یەکەم و دووهەمی بینیوە لە ئێستادا ناتوانێت بە قاچەکانی بڕوات و
چاوەکانیشی بە باشی نابینێت، بەڵام تەندروستی باشە.
لوسیل خەڵکی
فەڕانسەیە و وەک دووهەم ژنی بەتەمەنی
جیهان ناسراوە پێش ئەو "کانی تاناکایە" کە تەمەنی ١١٨ ساڵە و خەڵکی
یابانە.