وەفدی هەرێم دەگەڕێنەوە بەغداد

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم بگەڕێنەوە شاری بەغداد و گفتوگۆکان لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوام بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە١٤ی شوبات، سایتی PUKمیدیا، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە:" بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بگەڕێنەوە شاری بەغداد".

ئاشکراشیکردووە:" وەفدەکە دەیانەوێت لەسەر دانانی بڕگەیەك لە رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق کە شایستە داراییەكانی هەرێم لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا جێگیربكات، ئەمەش بە رێککەوتنی لایەنەکان".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە پەرلەماندا تێبپەڕێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا