هاوڵاتیانی چیلی بەبینینی دیمەنی کەوتنی سەدان
تۆن لە جۆرەها ماسی لە کەناراوەکانی "بلایا ئاراوکۆ" شۆک بوون، کە تاوەکو
ئێستا بەرپرسانی وڵاتەکە هۆکارەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
بە گویرەی چەند وێنەیەک کە ئاژانسی هەواڵی
"رۆیتەرز" بڵاویکردووەتەوە:"نزیکەی ٢٠٠ تۆن ماسی لە نزیکی
کەناراوەکانی ئاراوکۆ لە چیلی لەسەر زەوی کەوتوون و زانایانیش هۆکارەکەی
بۆ گۆڕینی کەشوهەوا دەگەڕێننەوە".
هاوکات، زانایانی زانکۆی کۆنسبسیۆن بەمەبەستی
زانینی هۆکاری روودانی ئەو حاڵەتە سامپڵیان لە بەشێک لە ماسییەکان وەرگرتووە، کە
دواتر ئاشکرایانکرد بەهۆی بەرزبوونی پلەی گەرمی ئاوی دەریاکە بووە.