پارێزگارێکی پێشوو بە چوار ساڵ زیندانی سزادرا

عێراق 15/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، دادگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەرعەبد ناسر مەھداوی، پارێزگاری پێشووی دیالە سەپاند.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە تۆمەتی زەرەرگەیاندن بە سامانی گشتی سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر عەبد ناسر مەهدوای، پارێزگاری پێشووی دیالە کە لە ساڵی ٢٠١٢ پارێزگاربوو سەپاند.

بەگوێرەی تۆمەتەکان کە ئاڕاستەی ناوبراو کراوە، بە بەهای یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بە سامانی گشتی پارێزگاکە گەیاندووە کاتێک لە پۆستی پارێزگاربووە، بەو هۆیەشەوە بە سزای چوار ساڵ زیندانی سزادراوە.

ئەم هەڵمەتەی دەستەی دەستپاکی عێراق ماوەیەکە بەردەوامە پێشتریش چەند بەپرسێک ئاڕاستەی دادگا کراونەتەوە، کە نوێترینیان دوێنێ ئەویش کاتێک وەزیرێک و بەڕێوەبەرێکی گشتی بە سزای دوو ساڵ زیندانی سزادران بەتۆمەتی گەندەڵی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا