وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ

عێراق 16/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی درەوەی عێراق، ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەرێمـی کوردستان و کونسوڵخانە سیاسیەکانی ناوی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شوبات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیەندووە:" ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی شوباتی سەر هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە سیاسیەکانی ناوی دەکەین و جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەناوچەکە دەکەین".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" حکومەتی عێراق هەموو رێوشوێنێکی توند بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو گروپ و لایەنێکی تیرۆریستی دەگرێتە بەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا