رێواز فایەق: هیوادارم دادگای پێداچونەوە بێ متمانەیی بەدەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەکەنەوە

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی سەبارەت بە دادگاییکردنی ئەمڕۆی بەندکراوانی بادینان لەپەرلەمانتارانم بیستوە دادگای پێداچونەوەی هەرێم دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتییەکی قورسەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی:"سەرەڕای ئەوەی باوەڕی نەگۆڕمان بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە، بەڵام ئەوەی سەبارەت بە دادگاییکردنی ئەمڕۆی بەندکراوانی بادینان لەپەرلەمانتارانی بیستووە، دادگای پێداچوونەوەی دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتییەکی قورسەوە".
ناوبراو راشیگەیاند:"هیوادارم دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەری تۆختر نەکەنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا