بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆدا ناتوانن بەرنامەی کارەبا وەک خۆی جێبەجێبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ شوبات، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"ئاگاداری هاوڵاتیانی ناو شارو دەرەوەی شار دەکەینەوە کە ئەم بەهۆی ئەو رەشەبایایەی ئەمشەو زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتوەو بەهۆیەوە کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێ بکات".
ئاشکراشیکردووە:"بە گوێرەی داتاکانی کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی ۱٠ لاینی ۱۳۲ کەی ڤی و (۱٥) لاینی ۳۳ کەی کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و ( ۲۷۹ ) ی ۱۱ کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتوون و تیمەکانی سیانەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاسایی کردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا".