هاوسەرۆکی یەکێتیی رایدەگەیەنێت، ھەر ھەنگاوێکی بازرگانی لەخزمەتی ئاوەدانی و پێشخستنی وەبەرھێنان و رەخساندنی ئارامی، ھەلی کار و بونیادنانی پرۆژەی بازرگانی گشتی بێت پشتیوانی لێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوبات بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک سەرمایەدار، بازرگان و خاوەنکاری سلێمانی کۆبووەوە و لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند:"چیتر رێگەنادەین بە ھەر پاساوێکەوە بازاڕ و کاروکاسبی سەرمایەدار، خاوەنکار، بازرگانان، دوکانداران قۆرخ بکرێت و دەستبخرێتە قوتی خەڵک و ھەموو ھەنگاوێکیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەسانی مشەخۆر دەگرینەبەر".
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسیلەوەکرد:"ھەر ھەنگاوێکی بازرگانی لەخزمەتی ئاوەدانی و پێشخستنی وەبەرھێنان و رەخساندنی ئارامی، ھەلی کار و بونیادنانی پرۆژەی بازرگانی گشتی بێت پشتیوانی لێدەکات و ھەموو ئەو ئاستەنگانەشی بوونەتە بەربەست لەبەردەمیان ناھێڵرێن و ژینگەی بازاڕی ئازاد وەک داینەمۆی پێشخستنی کار و پرۆژە ئابووری و بازرگانییەکان فەراھەم دەکەن".
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیلەوەشکردەوە:"بازاڕی ئازاد و کێبڕکێی بازرگانی دەبێت لە بەرژەوەندی گشتی و ئاوەدانی بێت".