لە سلێمانی زیاتر لە ٢٩٠ فیدەری کارەبا کەوتوون

کوردستان 18/02/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

لە ئەنجامی رەشەبا بەهێزەکەی چەند رۆژی رابردووی سلێمانی زیاتر لە ٢٩٠ فیدەری کارەبا کەوتوون و تا ئێستا ١٥٠ فیدەریان چاککراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە BMC راگەیاند:"بەهۆی رەشەبا بەهێزەکەی چەند رۆژی رابردووی شاری سلێمانی و دەورەبەری زیاتر لە ٢٩٠ فیدەری کارەبای سلێمانی کەوتوون و کارەبای نیشتیمانی بەشێک لەگەڕەکەکان نەماوە، هەر فیدەرێکیش کارەبای نزیکەی ٥٠٠ ماڵی لەسەرە و لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەتەواوی ئەو گرفتانە چارەسەر دەکرێن".
ناوبراو راشیگەیاند:"ئەو رەشەبایە زیانێکی زۆری ماددی بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی گەیاندووە و پاش تەواوبوونی کارەکانی چاککردنەوە تیمەکانمان راپۆرتی خۆیان لەبارەی زیانەکان دەخەنەڕوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:"لە ئێستادا لە پێشینیەی کارەکانمان چارەسەرکردنی تەواوی ئەو گرفتانەیە کە لەکارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دروستبوونە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا