ناتۆ ژمارەی سەربازەکانی لە عیراق زیاد دەکات

عێراق 18/02/2021

Alternate Text

هاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێگری لە سەرهەڵدانەوەی بڕیاری داوە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بۆ هەشت ئەوەندەی ئێستای زیاد بکات.
ئەمڕؤ  پێنجشەممە ١٨ی شوبات، یەنس ستۆڵنبێرگ، سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند:" بۆ رووبەڕووبوونەوە و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بڕیاریانداوە ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراق بۆ هەشت ئەوەندەی ئێستا زیاد بکەن".

هاوکات باسلەوەشکراوە:" لە ئێستادا ٥٠٠ سەربازی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراقدا هەیە و بەپێی بڕیارەکە سێ هەزار و ٥٠٠ سەربازی دیکەی ئەو هاوپەیمانییە رەوانەی عێراق دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا