قوباد تاڵەبانی: داواکارم دادگای تەمیز بڕیاری دروست لە بارەی زیندانیکراوانی بادینانەوە بدات

کوردستان 19/02/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پرسی زیندانی کراوانی بادینان پرسێکی یاساییە و داواکارن دادگای تەمیز بڕیارێکی دروست لەبارەیانەوە بدات.

ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:' بابەتی زیندانیکراوانی بادینان پرسێکی یاساییە و داواکارم دادگای تەمیز بڕیارێکی دروست لەبارەیانەوە بدات و سەروەری یاسا و دیموکراسی پارێزراو بێت".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" گومانێکی زۆر لای هاوڵاتییان لەو بارەیەوە دروستبووە و ئەوەش دەبێتە هۆی لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ١٦ی ئەم مانگە دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج راگیراوی بادیناندا بە تۆمەتی پلاندانان بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێم سەپاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا