دوای لابردنی پاشگری ئیسلامی لە ناوی حزبەکەدا، بەرپرسێکی کۆمەڵ دەستیلەکارکێشایەوە

کوردستان 19/02/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵدا بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی حزبەکە، بەرپرسی ئەنجومەنی کۆمەڵ لە کفری دەستیلەکارکێشایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوباتی ٢٠٢١، ئەبو جیهاد، بەرپرسی ئەنجومەنی کۆمەڵ لە کفری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

ناوبراو هۆکاری دەستلەکارکێشانەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵدا بڕیاردرا ناوی حزبەکە لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان-ەوە بگۆڕدرێت بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان. کە ئەمەش جێی رەزامەندی بەرپرسەکە نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ بەڕێوەدەچێت و چەند گۆڕانکارییەک لە ناوی سەرکردایەتی و ئەنجومەن و ناوی حزبەکەدا کرا، کە ئەویش ناوی ئەمیری کەسی یەکەمی حزبەکە گۆڕدرا بۆ سەرۆک و ناوی ئەنجومەنی سیاسی گۆردرا بۆ ئەنجومەنی باڵا و ئەمڕۆش ناوی حزبەکە گۆڕدرا بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان، واتە پاشگری ئیسلامی لە ناوی حزبەکەدا لابردرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا