دەروازەیەکی دیکە بەڕووی هەرێمدا دادەخرێت

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئێران دەروازەکە بەڕووی هەرێمدا دادەخات بۆ ماوەی دوو هەفتە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، فەرمانگەی راگەیاندی دەروازەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند:" ئێران ئاگاداری کردوونەتەوە کە بڕیاردراوە لە سبەی یەکشەممەوە رێکەوتی ٢١ی شوبات، لە کاتژمێر دووی پاشنیوەرۆ بەدواوە دەروازەکە لە رووی گەیشتیارییەوە دادەخرێت.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە" داخستنی دەروازەکە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، لەو ماوەیەشدا تەنها ئەو هاوڵاتییانەی کە لە دەرەوەی وڵاتی خۆیانن دەتوانن لەرێگەی دەروازەکەوە بگەڕێنەوە"

.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا