کاتژمێر ٧:٣٥ خولەکی بەیانی، لە شەقامی مەلیک
مەحمودی سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و شەش کەس برینداربوون.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، لە
شەقامی مەلیک مەحمود نزیک پردی کۆبانێ لە شاری سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و
شەش کەس بریندار بوون.
رووداوەکە لە ئەنجامی پێکێشانی ئۆتۆمبێلێكی
جۆری کامری بە پاسێکدا بووە، کە بووەتە هۆی وەرگەڕانی پاساکە، لە ئەنجامدا چوار سەرنشین و شۆفێری پاساکە
برینداربوون، کەسێکی دیکەش لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بریندار بووە.
لەئێستادا بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانەی شار و چارەسەر دەکرێن.