نێچیرڤان بارزانی: پێویستە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق رۆڵیان هەبێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکە

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئامادەی گفتوگۆکردنن لەگەڵ عێراق و پێویستە سەرجەم پێکهاتەکان رۆڵیان هەبێت لە بەڕێوەبردنی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا لە مەراسیمی شەهیدانی نیشتیمان (عێراق)، رایگەیاند:"هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئەو بارودۆخەی لە دوای شەڕی داعشدا لە نێوان پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێرقدا دهاتووەتە ئارادا بە دڵی ئێمە و زۆربەی لایەنە شیعەکان نییە".

ناوبراو راشیگەیاند:"هەردوو پێكهاتەی عەرەبی عێراق کە سوننە و شیعەن، بەبێ کورد ناتوانن هاوسەنگی لە وڵاتەکەدا رابگرن، لەبەر ئەوە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداربن لە بەڕێوبردنی سەرکەوتووانەی وڵاتەکە".

شایەنی باسە،ماوەی چەند مانگێکە کۆبوونەوە و سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا چڕبووەتەوە، بە تایبەت لە پێناو پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و زامنکردنی پشکی کورد لەو پرۆژەیاسایەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا