عەممار حەکیم بۆ مەسرور بارزانی: پشتگیری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەین

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

سەرۆکی رەوتی حیکمە لە سەردانێکیدا بۆ شاری هەولێر بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی رایگەیاندووە، پشتگیری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوبات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:" لە دیدارێکیدا لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، گفتوگۆیان لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداد کردووە و سەرۆکی رەوتی حیکمە پشتگیری خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان هەردوولا دەربڕیوە.
هاوکات عەممار حەکیم باسیلەوەشکردووە:" هەرێمی کوردستان بە هاوپەیمانی خۆیان دەزانن و پێویستە کێشەکانی نێوان هەردوولا بە پێی دەستور چارەسەر بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا