وێنەیەکی وروژێنەری جۆرجینا رۆدریگز، خانمە نمایشکار و خۆشەویستی رۆناڵدۆ ئەستێرەی
تۆپی پێی جیهانی لەسەر دیمانەیەکی ئەو خانمە لەگەڵ گۆڤاری "InStyle"ی
ئیسپانی دانراوە، کە تێیدا باسی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ کریستیانۆ
رۆناڵدۆ کردووە.
لە دیمانەکەدا جۆرجینا ئاماژەی بەوەکردووە:"لە ژیانیدا رووبەڕووی
چەندین دۆخی سەخت بووەتەوە و خودا بە بەخشینی خێزانێکی جوان و سەرکەوتوو قەرەبووی
کردووەتەوە".
هاوکات، جۆرجینا وێنەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە،
کە لە کارێکی رێکلامیدا بۆ کۆمپانیای "گوجی" هیچ جلێکی لەبەردا نییە و تەنها بە جانتایەک شوێنە
هەستیارەکانی داپۆشیوە.
وێنەکە لە ماوەی تەنها حەوت
کاتژمێری یەکەمدا زیاتر دوو ملیۆن کەس لایکیان بۆ کردووە و هەژمارەکەشی زیاتر لە ٢٣
ملیۆن کەس "فۆڵۆ"ی کردووە.