لە هەشت هێرشی سەربازیدا حەوت چەکداری داعش کوژران

عێراق 22/02/2021

Alternate Text

لە هەشت هێرشی یەک لەدوای یەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاری کەرکوک بۆسەر مۆڵگەکانی داعش حەوت چەکدار کوژران.

شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردووەتەوە:"لە هێرشێکی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عێراق بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، هەشت هێرش لە کەرکوک بۆ سەر مۆڵگەی چەکدارانی داعش ئەنجامدراون".

ئاشکراشیکردووە:" لەو هێرشەدا حەوت چەکدار کوژراون، دەست بەسەر برێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی و پشتێنەی بۆمبڕێژکراودا گیراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا جموجوڵەکانی داعش لە ناوچەکە زیادیانکردبوو بە تایبەت لەو ناوچەیەی سێگۆشەی مەرگی پێدەڵێن لەنێوان کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدیندا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا