لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەبارەی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بڕیاریدا

کوردستان 22/02/2021

Alternate Text

لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بەڕێكکاری تەندروستییەوە وەک خۆی بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوبات، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە دوای پێشکەشکردنی راپۆرتی هەریەکە لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە ،لیژنەکە بڕیاریدا دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەردەوامبێت".

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند:" پێویستە لەمەودوا رێککارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا توندبکرێنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا