نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەکی سەرسوڕهێنەری تۆمارکرد

ئابوری 23/02/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی بۆرصەی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣٤ی سەنتی ئەمریکی مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، ئاژانسی بلومبێرگی ئابوری رایگەیاند، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی بۆرصەی جیهانیدا گەیشتە ٦٦ دۆلار و ٣٤ سەنتی ئەمریکی، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ٦٢ دۆلار و ٦٢ سەنتی ئەمریکی بەرزبووەوە.

ئاژانسەکە روونیشیکردووەتەوە کە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێنەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، هەروەها وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی تەکساس بەهۆی شەپۆلی سەرماوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

شایەنی باسە لە ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاو بۆ ٢٥ دۆلاری ئەمریکی دابەزی، ئەویش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخەکان لە بەرزبوونەوە بەردەوامن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا