پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دۆخی تەندروستی خوێندنگاکان هاتە دەنگ

کوردستان 23/02/2021

Alternate Text

لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پەیامنێری BMC، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دۆخی تەندروستی خوێندنگەکان روونکردنەوەی دا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە پەیامنێری BMC راگەیاند:" دۆخی تەندروستی خوێندنگەکانی پارێزای سلێمانی زۆرباشە".
وتیشی:" لەیەکەم رۆژی کردنەوەی خوێندنگەکان کەمتر لە ١٠ خوێندکار توشی کۆرۆنا بوون، کە ئەمیش ژمارەیەکی هێندە بەرز نییە بەراورد بە هەزار و ٧٢٧ خوێندنگە کە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا بوونیان هەیە".
ناوبراو راشیگەیاند:" بڕی سێ ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە خوێندنگەکانی سلێمانی تەرخانکراوە و لە ئێستادا ئەو بڕە گەیشتووەتە گەنجینەکان و بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێنرێن".
لەبارەی ئەو پەتایەی کە لە ناو منداڵاندا بڵابووەتەوە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی روونیشیکردەوە:" لە خوێندنگەکاندا ئامێری گەرمی پێو دانراوە هەر کاتێک خوێندکارێک نیشانەکانی نەخۆشی پێوە دیاربێت ئەوا پشکنینی بۆ دەکرێت، بەڵام مەرج نییە کۆرۆنای هەبێت، لەوانەیە ئەو پەتا و ئەنفلۆنزایە بێت کە لە ئێستادا بەربڵاوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا