ئێران زیندانیکراوێکی باشووری کوردستانی ئازادکرد

کوردستان 23/02/2021

Alternate Text

 تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی، ئێران هاوڵاتییەکی باشووری کوردستانی ئازادکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند:" دوای ئەوەی عەلی ئەحمەد سلێمان بۆ ماوی ١٦ ساڵ لەلایەن ئێرانەوە سزادرا بە زیندانی، لە ئێستادا بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاوڵاتیانی بیانی شاری ورمێ گوازراوەتەوە، تا رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە".

لە راپۆرتەکەشدا هاتووە" ئەو هاوڵاتییە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پژاک( پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) و بەزاندنی سنوری نێوان عێراق و ئێران بە نایاسایی بە پێنج ساڵ و شەش مانگ سزادرا.

بەڵام دواتر و لە ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی پەیوەندیکردن بە ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران بۆ کاروبارەکانی تایبەت بە وڵاتەکە، دووبارە بە سزای ساڵێکی دیکە زیندانی سزادرایەوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان راشیگەیاند:" دوای ئەوەی عەلی ئەحمەد سلێمان سزاکەی تەواو دەکات، جارێکی دیکەش بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران تۆمەتبار کرا و بە سزای نۆ ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا بەڵام دادگای سزاکەی کەمکردەوە، سەرباری ئەوەی دەبوو لە ساڵی ٢٠١٣ ئازاد بکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا