هیچ بڕە پارەیەک بەرامبەر ڤاکسینی کۆرۆنا لە هاوڵاتییانی هەرێم وەردەگیرێت؟

کوردستان 23/02/2021

Alternate Text

بریکاری وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە هەرێم بێبەرامبەر بەسەر هاوڵاتییان و کارمەندانی تەندروستیدا دابەشیدەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوبات، د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستی بە BMC  راگەیاند:" وابڕیارە هەفتەی داهاتوو یەکەم ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بگاتە عێراق و نزیکەی  لە ٣٠٠ ڤاکسینیش پشکی هەرێمە تێیدا".
ئەوەشی راگەیاند:" ئەو ٣٠٠ هەزار ڤاکسینەی هەرێم دوای ١٠رۆژ لە گەیشتنی بە عێراق دەگاتە هەرێم و سەرەتا بەسەر کارمەندانی تەندروستی و ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دابەشدەکریت".
هاوکات، بریکاری وەزارەتی تەندروستی باسیلەوەشکرد:" ٣٠٠ هەزار ڤاکسینەکە بێ بەرامبەر بەسەر ١٤٠ هەزار کەسدا دابەشدەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا