وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکرای دەکات زۆربەی ئەو حاڵەتانەی ئێستا تۆماردەکرێن زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان
و بازدان بەسەر ڤایرۆسەکەدا هاتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی
٢٠٢١، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:"زۆربەی ئەو
حاڵەتانەی ئێستای کۆرۆنا تۆماردەکرێن زنجیرەی نوێی کۆرۆنان و هەمان ڕێککارەکانی
چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو".
ناوبراو راشیگەیاند:" پێویستە توشبوو لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت، نەوەک خۆی دوابخات و ڤایرۆسی نوێش پێویستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوەی".
ئەوەشیخستەڕوو:" پێویستە کەسوکار و نزیکانی توشبووی کۆڕۆنا پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەڕەنیتن بکەن تا کەسانی دیکە تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبن".