وەزارەتی دارایی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ
تەواوکردنی شەقامی (شێخان – سلێمانی) تەرخانکرد.
بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، وەزارەتی دارایی
رەزامەندی بۆ خەرجکردنی بڕی ٤٨٦ ملیۆن و ١٣٠ هەزار دیناری بۆ تەواوکردنی شەقامی دوو
سایدی ( شێخان – سلێمانی ) لە سنووری قەزای سەیدسادق نیشانداوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکانی BMC لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق داوای چاککردنی رێگاکەی کردووە،
بەڵام دوای پێنج ساڵ وەڵامی داواکارییەکەی شارەوانی سەیدسادق دراوەتەوە.