سەنتەری میترۆ: بەردەوام دەبین لە بەرگریكردن لەو بەهایانەی گەرەنتین بۆ سەقامگیری ئاشتی كۆمەڵایەتی

کوردستان 25/02/2021

Alternate Text

سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی رادەربڕین  پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق دەكات لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بەگرنگی ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندن و كاركردنی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی مەدەنی، جەختلەوەشدەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لەو بەهایانە كە گرنتین بۆ سەقامگیری و پتەوكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢٥ی شوبات، سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی رادەربڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق دەكەین لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بەگرنگیی ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندن و كاركردنی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدان لە پەیوەندیەكی بەهێز لەگەڵ حكومەتەكەی (سەرۆك بایدن)دا".

ئاشکراشیکردووە:" پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پابەندبوونەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەرژەوەندی دیموكراسییەت تەماشا بكات چاوبخشێنێتەوە لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ میدیاكاران و رەخنەگران و كۆمەڵی مەدەنی، كاری جدی بكات بۆ كۆتایهێنان بە دیداردەی دەربازبوون لە سزا، رێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافی هاوڵاتیان لە دەربڕین، كار لەسەر ئەو راستییە سادەیە بكات كە كرانەوەی فەزای كاری مەدەنی، ئازادی رەخنەگرتن نیشانەكانی بوونی دەسەڵاتی بەهێز و دیموكراسین".

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا جەختیلەوەکردووەتەوە:" هەرێمی كوردستانی  هەنگاوی گرنگی ناوە لە دەركردنی ئەو یاسایانەی رێز لەو بەهایانە دەگرن كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كاریان بۆ دەكات، یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا