بۆچی دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە دواخرا؟

کوردستان 25/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ سێ موچەکەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەی مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە بە هۆی پێنەدانی ئاماژەی بانکەوە دابەشنەکرا.

ئەمشەو پێنجشەممە ٢٥ی شوبات،قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە بە BMC  راگەیاند:" بە هۆی هەبوونی کێشە لە بانکەوە ئەمڕۆ سێ موچەکەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەی مەشق و راهینانی سەر بە هێزی پێشمەرگە دابەشنەکرا".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" پێویستە بانک ئاماژە بەوەزارەت بدات دواتر موچە وەردەگیرێت، بەڵام ئەو بانکەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی لێ دابەشدەکرێت هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەداوە موچەی هێزەکانی پیشمەرگە دابەشبکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا