بەریتانیا دان بە زانکۆیەکی کوردستان دەنێت

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان زانکۆی سلێمانی لەلایەن وڵاتی بەریتانیاوە دانیپێدانرا، بەوەش دەرچووانی ئەو زانکۆیە دەتوانن لەو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی بەرەوپێشچوونی پێگە و ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی و فراوانبوونی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، زانکۆی سلێمانی لەلایەن ناوەندی زانیاری بۆ دانپێدانانی نیشتیمانی وڵاتی بەریتانیاوە دانیپێدانرا و دەرچووانی زانکۆکە دەتوانن لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دریژە بە خوێندنی باڵا بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە:" سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا دەکات و ئەو دەستکەوتە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری ئاستی زانستی زانکۆکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا