ئافرەتێکی بەتەمەن بەناوی ( فاتمە ) لە سەریەکێک
لەشەقامەکانی شاری سلێمانی بۆ دابینکردنی ژەمە خۆراکێک رۆژانە جل دەفرۆشێت.
لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی کامێرای BMC ئافرەتێک بەناوی ( دایە فاتمە ) بەسەر دەکاتەوە، فاتمە لەباسکردنی چیرۆکەکەیدا دەڵێت:"رۆژانە بۆ
پەیداکردنی ژەمە خۆراکێک لە سەریەکێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی جلوبەرگ دەفرۆشم".
هاوکات، ئافرەتەکە باسلەوەدەکات:" سێ
جار جەڵدە لێیداوە و بینایی چاوەکانی لاوازبووە، بەڵام هیچکام لە منداڵەکانی
هاوکارییان نەکردووە و لە خانووی کرێدا دەژیت و داوای هاوکاری دەکات".