راهێنەری بەرشەلۆنە لەکاتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی توشی خوێنبەربوون بوو

وەرزش 26/02/2021

Alternate Text

ئێوارەی ئەمڕۆ رۆناڵد کۆمان، راهێنەری بەرشەلۆنە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا توشی خوێنبەربوونی لوت بوو.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئاشکرایکرد:" هۆکار خوێنەربوون لە لوتی کۆمان راهێنەری بە رەچەڵەک هۆڵەندی، بەکار‌هێنانی دەرمانی تایبەت بە روونبوونی خوێنە".
رۆژنامەکە روونیشیکردەوە:" بەهۆی هەبوونی کێشە لە دڵیدا، بەردەوام راهێنەری بەرشەلۆنە داودەرمانی تایبەت بە روونکردنەوەی خوێن بەکار دەهێنێت".
شایەنی باسە، بەهۆی ئەو رووداوەوە هەر زوو کۆمان کۆتایی بە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە هێنا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا