هەوڵدەدرێت یەکێتی و پارتی کۆببنەوە

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم ئاشکرایکرد، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، سەرۆکایەتی هەرێم دەستپێشخەری بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی باڵای لە نێوا هەردوولا کردووە.

نەوزاد هادی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و تێپەڕاندی ئەم دۆخەی ئێستا بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە، وەک هەمیشە و بەردەوام سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەری بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نیوان یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنەکانی دیکە داوە ".

حاجی مەلا یوسف، بەرپرسی نوسینگەی کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە BMC راگەیاند:" لەسەر داوای یەکێتی هەوڵی کۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، لەبەر ئەوەی پارتی لە هەوڵی رێکخستنەوەی کارەکانی نێوماڵی خۆی و بە تایبەت کۆنگرەی داهاتوویدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە لە نێوان هەردوولا بەڕێوەبچێت، لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دەبێت".

شایەنی باسە، دوایین کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە رۆژی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠  لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا