ئاگر لە بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین لە
شاری هەولێر کەوتەوە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە BMC راگەیاند:" ئاگر لە بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین لەسەر رێگەی کەرکوک لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن".
ئەوەشی راگەیاند:" دەستبەجێ تیمەکانیان خوێندکارانی ناو بەشەناوخۆییەکەیان لە باڵەخانەکە هیناوەتە دەرەوە و یەکێک لە خوێندکارەکان بەهۆی تەنگی هەناسەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکراوە و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" ئاگرەکە لە یەکێک لە ژووری خوێندکارەکانەوە کەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی دیاریکردنی سەرچاوەی ئاگرەکە دەستپێکردووە".