قوباد تاڵەبانی: هێرشبەرانی سەر غالب محەمەد رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئیدانەی هیرشکردنەسەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان راسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە بکەن.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەیاننمایەکی لەبارەی هێرشکردنەسەر غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە:" سەرجەم ‌دەزگا ئەمنییەکان راسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی ‌هێرشکردنەسەر غالب محەمەد بکەن و هێرشبەران رووبەڕووی یاسا بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەوارە بەرزە بە چەقۆ هێرشکرایەسەر غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ماڵەوە کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا