هاوپەیمانی هیوا: پێشتر غالب محەمەد هەڕەشەی لێکراوە

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

هاوپەیمانی هیوا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، پێشتر د، غالب هێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردبووەوە بەهۆی رەخنەکانییەوە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڕەشەی لێکراوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی هاوپەیمانی هیوا...
لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان(د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا.
 ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عێراق ئاگادارکرابوونەوە کە بەهۆی راو رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە.
ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی جدی لەرووداوەکە بکەن و ئەو دەستە رەشە و دەستەکانی تری پشتی بدۆزنەوە تا دواتر لەرێگەی دادگاوە بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن.
 هیوای سەلامەتی بۆ هاوڕێمان د.غالب دەخوازین.. ریسواییش بۆ ئەوانەی رەخنە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرکوتکاریی تۆقاندوونی..

 هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا