دژە تیرۆری کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی چۆنییەتی دەستگیرکردنی تیرۆرستێک بڵاوکردەوە

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد، دەنگۆی دەستگیرکردنی تیرۆرستێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە هەولێر دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان لە روونکردنەوەیکدا بڵاویکردەوە:" بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی تیرۆرستێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە هەولێر دوورە لە راستییەوە، بەڵکو ئەو تیرۆرستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستگیرکرا و بەهۆی ئەوەی کردەوە تیرۆرستییەکەی لە بەغدا ئەنجامدابوو، رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە:"تیرۆرستەکە ناوی (بەشار موستەفا)یە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی بەغداوە داواکراوبوو، لە رێکەوتنی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠یش لە شاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیرکرا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا