ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشت؟

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق بەڕێکراوە، بەڵام نازانین کەی دەگات.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا هێواش هێواش روولەبەرزبوونەوەیە، بەڵام زۆرینەی ئەو کەسانەن کە لە سنوورەکانەوە داخڵی هەرێم دەبن".

ئاشکراشیکرد:" تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆراو لە سلێمانی تۆمارنەکراوە".

سەبارەت بە گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە BMC راگەیاند:" ڤاکسینە چینییەکە کە وەک هاوکاری دراوە، بۆ عێراق بەڕێکراوە، بەڵام نازانین کەی دەگات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا