لاهور شێخ جەنگی: ئەوەی پێشکەشی ئاوارەکانمان کردووە بە ئەرکی نیشتیمانی و مرۆیی خۆمان زانیوە

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

هاوسەرۆکی یەکێتیی رایدەگەیەنێت، ئەوەی پێشکەشی ئاوارەکانمان کردووە بە ئەرکی نیشتیمانی و مرۆیی خۆمان زانیوە و بەردەوامیش دەبین لە پشتگیریکردن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوبات، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ سەعد حەمید کەمبەش، سەرۆکى دیوانى وەقفى سوننى کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند:" ئەوەی پێشکەشی ئاوارەکانمان کردووە بە ئەرکی نیشتیمانی و مرۆیی خۆمان زانیوە و بەردەوامیش دەبین لە پشتگیریکردن و هاوکاریکردنی دیوانی وەقفی سوننی بۆ هەر کار و چالاکی و پرۆژەیەک کە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق ئەنجامی دەدەن".
داواشیکرد:" دیوانی وەقفی سوننی گرنگی بە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بدات بە تایبەت لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی مزگەوت و قوتابخانە و ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکان کە بە هۆی شەڕی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا