"بەرپرسانی ئێران هێرشەکەی سەر هەولێر و بەغدادیان رەتکردەوە"

عێراق 27/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، وەزارەتی دەروەی عێراق رایگەیاند، لە میانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەدا بۆ ئێران، بەرپسانی وڵاتەکە هێرشەکەی سەر هەولێر و بەغدایان رەتکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، لە بەیاننامەی وەزاتی دەروەی عێراقدا هاتوە، ئەمڕۆ لە میانەی سەردانی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران، چاویکەوت بە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران".

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو بەرپرسەکەی ئێران رەتیاکردووەتەوە کە وڵاتەکەیان لەپشت هێرشەکەی سەر هەولێر و بەغدا بێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامدران.

لەلای خۆشیەوە وەزیری دەروەی ئێران وتی کە هەر هێرشێک و کارێکی توندوتیژی دەبێتە هۆی هەڕەشە لەسەر سەروەری دەسەڵاتی عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا