سەرمایەدارێكی سلێمانی سەرچاوەی ئاو بۆ دانیشتوانی گەڕەكێكی هەژارنشینی شارەکە دابین دەكات

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

لە چوارچێوەی کاری خێرخوازیدا، سەرمایەدارێکی سلێمانی بیرێکی ئیرتیوازی بۆ دانیشتوانانی گەڕەکی تووەسپی دابین دەکات.

مەریوان حاجی جەمال، یەکێکە لە سەرمایەدارەکانی شاری سلێمانی، لە میانەی پڕۆژەی مرۆییەوە و لەسەر تێچووی خۆی لە رێگەی رێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ، هەستاوە بە دابینکردنی پڕۆژەیەکی بیری ئیرتیواز بۆ دانیشتوانانی گەڕەکی تووەسپی، کە ئەو پڕۆژەیە ئاوی خاوێن بۆ ١٥٠ ماڵی هەژارنشین دابین دەکات.

لەهەمانکاتدا، ئەم پڕۆژەیە لەمیانەی دابینکردنی ئاوی خاوێنە بۆ گەڕەکە هەژارنشینەکان، کە هەشت پڕۆژەی هاوشێوە ئەنجامدەدرێت و ئەم پڕۆژەیەی گەڕەکی تووەسپی دەستپێکە، کە لە ئێستادا کاری هەڵکەندنی بەردەوامە و لە ماوەی ئایندەدا تەواو دەبێت.

.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا