ئەمڕۆ، یوسف شەعبان، ئەکتەری میسڕی بواری سینەما و فیلم کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، کەناڵی رۆتانا سینەمای عەرەبی رایگەیاند، ئەکتەری دیاری سینەمای میسڕی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
یوسف شەعبان لە ساڵی ١٩٦١ بە دواوە لە بواری سینەمادا کاری دەکرد، خاوەنی ٦٠ ساڵ خزمەت بوو، تا لە ماوەی پێشوودا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دواجار ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.