بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەمساڵی پرۆسەی خوێندن دەدرێت

کوردستان 01/03/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان چارەنووسی پرۆسەی ئەمساڵی خوێندن دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی ئاداری ٢٠٢١، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە دۆخی کۆرۆنا لە هەرێم تاوێوێدەکرێت، بە تایبەتیش چارەنووسی ئەمساڵی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

پێشتر حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری هەرێم بە BMC راگەیاندبوو:" بە پێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە بڕیار لە چارەنووسی ئەمساڵی پرۆسەی خوێندن دەدرێت و هێشتا دیار نییە خوێندن وەک ئێستا بەردەوام دەبێت یاخود بە شێوازی ئۆنڵاین".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا